XtGem Forum catalog
نمونه‌يه‌ك له‌ شه‌ونويژو عيباده‌تى ‎ ‎پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم

كه‌ ده‌نوست ده‌ستى راستى ده‌خسته‌ ژير روومه‌تى راستى و ده‌پارايه‌وه‌ وه‌پيش خه‌وتن ناوى خواى گه‌وره‌ى ده‌هيناو سوپاسى ده‌كرد وه‌سوره‌تى الإخلاص و الفلق و الناس ى ده‌خويند به‌ شه‌و له‌سه‌ر لاى راست ده‌خه‌وت و پيش نويژى به‌يانيان قؤلى راستى داده‌چه‌قاندو سه‌رى ده‌خسته‌ سه‌ر له‌پى ده‌ستى راستى سه‌ره‌تاى شه‌و ده‌نوست و كؤتايى يه‌كه‌ى به‌ خواپه‌رستى زيندوو ده‌كردووه‌ كه‌ گويى له‌ خويندنى كه‌له‌شير ده‌بوو هه‌لده‌ستا بؤ شه‌و نويژ هه‌ندئ جار به‌ نه‌عله‌وه‌ نويژى كردووه‌ له‌ كاتى زؤر خه‌فه‌ت و ناره‌حه‌تيدا نويژى ده‌كرد وه‌ فه‌رموويه‌تى وه‌ك من نويژ بكه‌ن په‌نجه‌ى شايه‌تمانى له‌ ته‌حياتدا ده‌جولاندو فه‌رمويه‌تى له‌سه‌ر شه‌يطان توندتره‌ له‌ ئاسن ئه‌ونده‌ شه‌و نويژى ده‌كرد قاچه‌ پيرؤزه‌كانى ئاوساو قريشان وه‌ سه‌ره‌تايى شه‌و ده‌نوست و ناوه‌راستى شه‌وو پارشيو هه‌لده‌ستا تا ده‌چوو بؤ نويژى به‌يانى وه‌ كه‌ له‌ شه‌ودا هه‌لده‌ستا ده‌ ئايه‌تى كؤتايى سوره‌تى آل عمران ى ده‌خويند وه‌ سيانزه‌ ركات شه‌ونويژى ده‌كرد به‌لام ئه‌گه‌ر نه‌يتوانيايه‌ به‌شه‌و هه‌ستئ ئه‌وا رؤژه‌كه‌ى دوانزه‌ ركاتى ده‌كرد هه‌ندئ جار له‌ شه‌ودا نؤ ركاتى ده‌كرد له‌ ره‌مه‌زانيشدا يانزه‌ ركاتى ده‌كرد هه‌نديك جار نويژه‌كه‌ى دريژ ده‌كرده‌وه‌و قورئانى زؤر تيدا ده‌خوينده‌وه‌ وه‌ هه‌ندئ جار به‌ يه‌ك ئايه‌ت شه‌ويك شه‌و نويژى كردووه‌ به‌لام له‌ كؤتايى ته‌مه‌نى دا زؤرجار به‌ دانيشتنه‌وه‌ نويژى ده‌كرد وه‌ نويژى سوننه‌تى زؤرى ده‌كرد پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم چوار ركات يان زياترو شه‌ش يان تا هه‌شت ركات نويژى چيشت هه‌نگاوى ده‌كرد پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم رؤژوى سوننه‌تى زؤرده‌گرت و هه‌ندئ جار زؤربه‌ى مانگه‌كه‌ى ده‌گرت به‌لام جگه‌ له‌ ره‌مه‌زان هيچ مانگيكى سه‌راپا نه‌گرتووه‌ له‌و مانگانه‌ش كه‌ ده‌يگرتن و زؤر تيايدا به‌ رؤژوو ده‌بوو وه‌ك مانگى شه‌عبان وه‌ سئ رؤژى له‌ سه‌ره‌تاى هه‌موو مانگيكدا ده‌گرت وه‌ دووشه‌ممه‌و پينج شه‌ممان سئ رؤژيشى له‌ هه‌موو مانگيك ده‌گرت وه‌ رؤژى عاشورا يش كه‌ ده‌كاته‌ ١٠ ى مانگى موحه‌ره‌م حه‌زى له‌ به‌ردوام بوون بووه‌ له‌سه‌ر كارى خيرو چاكه‌و ئه‌وه‌ى پئ خؤش بووه ‌ پيغه‌مبه‌رى خوشه‌ويست صلی الله‌ علیه‌ وسلم له‌ كاتى قورئان خويندندا ئايه‌ته‌كانى دريژ ده‌كرده‌وه‌و له‌كؤتايى هه‌موو ئايه‌تيكدا ده‌وه‌ستا وه‌هه‌ندئ جار ده‌نگى نزم و كزو هه‌نديك جارى تر ده‌نگى هه‌لده‌برى يان به‌ مامناوه‌ندى ده‌يخويند له‌گه‌ل ئايه‌ته‌كانيشدا روحى ئاويته‌و تيكه‌لاو ده‌بوو وه‌ دلى ده‌دايه‌ به‌لام له‌ كه‌متر له‌ سئ رؤژدا هه‌موو قورئانى نه‌ده‌خوينده‌وه‌ وه‌ فه‌رموويه‌تى ده‌نگتان خؤش بكه‌ن به‌ قورئان خويندن پيغه‌مبه‌رى خؤشه‌ويست صلی الله‌ علیه‌ وسلم له‌ ترسى خواى گه‌وره‌ له‌ نويژدا زؤر ده‌گريا وه‌ كاتئ گويى له‌ قورئان ده‌گرت وه‌ له‌ كاتى نويژى خؤرگيراندا وه‌ له‌ كاتى مردنى كچه‌كه‌ى و كچه‌زاكه‌ى دا زؤر گريا هه‌روه‌ها له‌ كاتى وه‌فاتى هاوه‌ليكى خؤشه‌ويستى خؤى دا ده‌گريا

www.yadakin.xtgem.com
Tv