80s toys - Atari. I still have


چه‌ند په‌نديكی بيشینانی كوردي به‌سوود‌



1- قه‌ل به‌ قه‌لی وت رووت ره‌ش بيت

2- چه‌م بي چه‌قه‌ل نابيت

3- له‌ هه‌موو هه‌وريك باران ناباريت

4- ئه‌وه‌ي سميلي سوور بيت هه‌مزاغا نیه‌

5- نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مرو له‌خوانه‌

6- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سكی تيره‌

7- گوشتی لارانی خوت بخو مننه‌تی قه‌ساب هه‌لمه‌گره‌

8- تا خاوه‌ن مال دزي گرت،دز خاوه‌ن مالى گرت

9- كه‌ زور هات قه‌واره‌ به‌تاله‌

10- مال له‌ خوى نه‌بوو میوانیش رووي تيكرد

11- سه‌رى نایه‌شيت په‌روى لى به‌ستووه‌

12- كه‌له‌شيریش نه‌بيت روز ئه‌بيته‌وه‌

13- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له‌ سه‌نگی مه‌حه‌كه‌

14- كاري ئه‌مرو مه‌خه‌ره‌ سبه‌ى

15- گیا له‌سه‌ر بنجی خوى ئه‌رويته‌و

16- به‌رد له‌ جيكاى خوى سه‌نگینه‌

17- دوم بيت و كلاش بو خوى دروست كات

18- مار رقی له‌ سیره‌، سیریش له‌ به‌رده‌م كونی مار ئه‌رويت

19- سه‌لكی سیرى یان قنچكی پیازى

20-هه‌موو شتوى به‌ خوى، خويش به‌ مانا

21- مالى قه‌لب سه‌ر با خاوه‌نيتی

22- ماست نیه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ دیار بيت

23-چی بچينیت ئه‌وه‌ ئه‌دووریته‌وه‌

24- كةرة مةمرة بة هارة كورتانت بو هات لة شارة

25- سه‌یرى دایك بكه‌و ، دويته‌ بخوازه(دايك بدوينه‌و دويته‌ بخوازه‌‌

27- شه‌ل نی یه‌ بي ي شكاوه‌

28- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌

29- ئاش له‌ خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێک

30- به‌ به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت

31- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه‌

32- دار هه‌ڵبڕه‌ سه‌گی دز دیاره‌

33-دوو پشکه‌ له‌خۆی به‌شکه‌

34- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا

35- مریشک هیلکه‌ی قازی کرد قنگی دیکا

36- به‌ قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه‌

37- هه‌ر که‌س به‌ لێفه‌ی خۆی بنوێ


38- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه‌

39- بانێکه‌و دوو هه‌وا

40- به‌ڕه‌ لای ته‌نکیه‌وه‌ ئه‌دڕێ

41- کونه‌ مشکی لی بووه‌ به‌ قه‌یسه‌ری

42- گه‌وره‌ ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات

43- کویر تا ئه‌مری به‌تامای دوو چاوی ساغه‌

44- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه‌

45- ئه‌وه‌ی که‌ بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت

46- نان بؤنانه وا گؤشت بؤقه ساب

47- له‌ کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت

48- به‌ری ڕۆژ به‌ بێژنگ ناگیرێت

49- دوو گا له‌ دؤلیکا ره‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن

50- ندی و بدی کورێکیان بوو له‌ جیاتی ناوک کێریان بڕی

51- تف هه‌لده‌ ناو چه‌وانی خؤت ئه‌گری ته‌وه‌

52- کای کؤن به‌با مه‌که‌

54- گۆزه‌ی تازه‌ ئاوی خۆشه

55- ئه‌و ماسته‌ بی موو نی یه‌

57- به‌رد تل بده،‌ بێ کار مه‌به

58- دۆم به‌ دانیشتن ماڵی وێرانه

59- کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که‌ هی خۆت بوو

60- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه

61- مریشک هیلکه‌ش ئه‌کات و جیقنه‌ش ئه‌کات

62- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌

63- له‌ ئاوی خووی مه‌ترسه‌ له‌ ئاوی مه‌نگ بترسه‌

64- له‌ بخۆر مه‌ترسه‌ له‌ نه‌خۆر بترسه‌

65- ده‌ریا به‌ ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت

66- باری که‌ر دایم قورسه

67- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه‌ خه‌سوو تێبگه‌

68- دیوار له‌گه‌ل تؤمه‌و پاسار گویت لی بیت

69- هه‌موو که‌س له‌ شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه‌

70- که‌س به‌ دؤی خیی نالیت ترشه

71- ئه‌یه‌ویت ماسی بگریت و قاچیشی ته‌ر نه‌بیت

72- ده‌سته‌ چه‌وره‌که‌ی خۆت به‌ من مه‌سڕه

73- مردوو له‌وه‌ پاکتر ناشۆرێت

74- له‌ ئاش زۆری پێچووه‌، له‌ ڕێگا په‌له‌ په‌لیه‌تی

75- دوای کلاوی با بردوو مه‌که‌وه‌

76- ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ئه‌کێشێت

77- ته‌شی ریس ته‌شی ریس بیت به‌کلکی که‌ریش بیت ئه‌ی ئیریسیت

78- بیانووی تڕ نانی جۆیه‌

79- به‌ختی له‌ هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه‌،ته‌نها له‌ شووتی دا سپی یه‌

80- سه‌ری له‌ به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه‌

81- من هه‌ر به‌ پاڵووت ئه‌که‌م و تؤ هه‌ر ئه‌بیت به‌ پاشوو

82- من ئه‌لیم نیره‌ ئه‌و ئه‌لیت بیدؤشه‌

83- ڕێوی به‌ کونا نه‌ ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه‌

84- که‌ گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به‌ مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ

85- ڕێوی له‌ کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ گه‌ڕ ئه‌بێت

86- که‌ری دێز حه‌ز به‌ تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات

87- نان خؤرت بمری به‌س مشور خؤرت نه‌مری

88- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته‌، ئه‌وه‌ی که‌ پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته‌

89- له‌ ده‌ گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت

90- که‌ جام پربو لیی ئه رژی

91- سه‌ریکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا

92- ئه‌گه‌ر مار جاریک پیوه‌ی دایت خوا بیگری، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تؤ بگریت

93- با له‌ هه‌ر کوێیه‌که‌وه‌ بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات

94- له‌ کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه‌ لێڵی مه‌که‌

95- دار به‌ ته‌وری وت گه‌ر کلکت له‌ خۆم نه‌ بوایه توانای بڕینمت نه‌ ده‌بوو

96- هه‌ردووک جاشی ماکه‌ری کن

97- ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه‌

98- سوار تا نه‌گلی نابیت به‌ سوار

99- قه‌رز کؤن ئه‌بیت نافه‌وتیت

100- قه‌رز دوو ماؤ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه‌

101- مالی زیاد سه‌ر ناشکینیت

102- قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به‌ .......ه‌وه‌ دڵی ئه‌ته‌قێ

103- ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت

104- خوا تا کیو نه‌بینیت به‌فری تی ناکات

105- به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ

106- هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره‌ به‌س ناوی گورگ به‌ده‌

107- بزن هه‌میشه‌ قنگی به‌ ده‌ره‌وه‌ بوو که‌س ناوی نه‌ ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر‌ که‌وت کردیان به‌ چه‌پڵه‌

108- چه‌پله‌ به‌ یه‌ک ده‌ست لی نادریت

109- ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره‌ سه‌رت بێته‌ ژان

110- منالی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره‌ ده‌بینیت

‌111- ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه‌ سۆری

112- بزن بؤ شه‌وی کیش شوی نی خؤی خؤش ئه‌کات

113- ئه‌گه‌ر گول نیت درکیش مه‌به‌

114- که‌چه که تیمار که ربی تیماری سه ری خؤی ئه کرد

116- مه‌ستی و ڕاستی

‌117- قسه‌ یان له‌ شێت یان له‌ مناڵ

118- له‌ برسا بمری له‌ گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ

119- گؤم تا قوول بیت مه‌له‌ی خؤشه‌

120- بانگی موحه‌مه‌د به‌ ئاشکرا خۆشه

121- به‌رخی نیر بؤ سه‌ر برینه‌

122- که‌ره‌ مه‌مره‌ به‌هاره‌ کورتانت بۆ دێت له‌ ش

ژمـاره ی سـه ردانـه کـان
web analyzer
Judy Mazel Weight Loss
Tv