XtGem Forum catalog
هه‌نديك له‌ ئاكارو ره‌وشته‌ به‌رزه‌كانى پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم

له‌سه‌ر گه‌وره‌ترين ئاكارو ره‌وشت بووه‌,له‌كاتى قسه‌كردندا رووى ده‌كرده‌ خراپترينى خه‌لكيش تا دليان رابكيشئ سه‌رزه‌نشتى كه‌سى نه‌ده‌كرد له‌سه‌ر شتى دونيايى و جوانترين ره‌وشتى هه‌بووه‌ كرده‌وه‌ ناشرين و ده‌م پيس نه‌بووه‌و له‌ بازار و شوينى قه‌ره‌بالغدا ده‌نگى به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه‌و به‌ خراپه‌ وه‌لامى خراپه‌ى نه‌ده‌دايه‌وه‌ به‌لكو ليى ده‌بوورا له‌ كه‌سى نه‌داوه‌ نه‌ له‌ خزمه‌تكارو نه‌ له‌خيزانه‌كانى مه‌گه‌ر له‌كاتى جيهاد كردندا له‌ پيناوى خواى گه‌وره‌دا له‌ خه‌لكى دابئ وه‌ هه‌رگيز له‌سه‌ر خؤى تؤله‌ى له‌ كه‌س نه‌ده‌سه‌نده‌وه‌ به‌لام ئه‌گه‌ر بييبنيايه‌ سنوريكى خواى گه‌وره‌ پيشيل ده‌كرئ ئه‌و كاته‌ له‌ هه‌موو كه‌س زياتر توره‌ ده‌بوو ئه‌گه‌ر سه‌رپشك بكرايه‌ بؤ كردنى دووكار ئه‌وا ئاسانه‌كه‌يانى هه‌لده‌بژارد به‌ مه‌رجئ تاوان و گوناه نه‌بوايه‌ زيكرو يادى خواى گه‌وره‌ى زؤر ده‌كردو قسه‌ى بئ هه‌ده‌رى نه‌ده‌كردو خؤى به‌ گه‌وره‌ نه‌ده‌زانى و له‌گه‌ل بيوه‌ژن و هه‌ژارو كه‌نيزه‌كدا ده‌رؤيشت به‌ ريگادا وه‌ لؤمه‌و سه‌رزه‌نشتى خزمه‌تكارى نه‌ده‌كرد بالى سؤزى راده‌خست بؤ ئيمانداران كه‌سيان لئ دوورنه‌ده‌خسته‌وه‌ تابچيته‌ خزمه‌تى وه‌ له‌ سه‌فه‌ردا خيرا نه‌ده‌رؤيشت تا لاوازه‌كان به‌ كه‌س و كاريان بگه‌نه‌وه‌ داواى هه‌رچى لئ كرابئ نه‌يفه‌رمووه‌ نه‌خير گه‌ر هه‌بوبئ داويه‌تى يان بيده‌نگ بووه‌ قسه‌ى خؤش و سوبعه‌تى له‌گه‌ل ئافره‌تانيشدا ده‌كرد به‌ تايبه‌تى له‌گه‌ل خيزانه‌كانيدا سوبعه‌ت و يارى كردووه‌ له‌گه‌ل تاوانبارو خراپه‌كاراندا نه‌رم بووه‌ تا موسلمان ببن زؤر رقى له‌ درؤكردن بووه جوانترين ره‌نگ به‌ لايه‌وه‌ ره‌نگى سه‌وز بووه‌ پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم مامؤستاى مرؤفايه‌تى بووه‌ له‌گه‌ل خه‌لكدا زؤر نه‌رم بووه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خراپه‌شى له‌گه‌ل بكردايه‌ زؤر به‌ نه‌رمى وه‌لامى ده‌دايه‌وه‌ وه‌ به‌رامبه‌ر نه‌فاميتى خه‌لكيش زؤر به‌ئارام و ده‌رون فراوان بووه‌ ناوى ناشيرين و ناشياوى خه‌لكى ده‌گؤرى له‌ كاتى رؤيشتندا هاوه‌له‌كان له‌به‌رده‌مى يه‌وه‌ دةرؤيشتن و پشته‌وه‌يان جئ ده‌هيشت بؤ مه‌لائيكه‌ت هه‌رگيز ته‌وقه‌ى له‌گه‌ل ئافره‌تاندا نه‌ده‌كرد كه‌ ده‌چوو بؤ سه‌ردانى كه‌سيك رووه‌و ده‌رگاكه‌ نه‌ده‌وه‌ستا به‌لكو له‌لايه‌كى يه‌وه‌ راده‌وه‌ستا وه‌ده‌ستى راستى زؤر به‌كارده‌هينا كاتئ هه‌واليكى خؤشيان بؤ بهينايه‌ سوجده‌ى شوكرى ده‌برد بؤ خواى گه‌وره‌‌ له‌ كاتى پژمين دا به‌ده‌ستى يان كراسه‌كه‌ى ده‌م و چاوى داده‌پؤشى و ده‌نگى پئ نزم ده‌كرده‌وه‌ وه‌ حه‌زى له‌پاك و خاوينى و پؤشاكى جوان بووه‌ پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم زؤر به‌به‌زه‌يى بووه‌ به‌ تايبه‌ت له‌گه‌ل كه‌س و كارو نه‌وه‌كانى دا به‌ جؤرئ ماچى كچه‌زاكانى خؤى ده‌كرد نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ل مرؤفدا به‌لكو زؤر به‌به‌زه‌يى بووه‌ له‌گه‌ل گيانله‌به‌رانيشدا به‌ جؤريك جامى ئاوى لار ده‌كرده‌وه‌ بؤ پشيله‌ تاليى بخواته‌وه‌و به‌ پاشماوه‌كه‌شى ده‌ست نويژى ده‌شت وه‌ پيغه‌مبه‌رى خؤشه‌ويست صلی الله‌ علیه‌ وسلم دادپه‌روه‌ر بووه‌ له‌ كاروباره‌كانى داو خواى گه‌وره‌ به‌مه‌ فه‌رمانى پئ كردووه‌ وه‌ زؤر دل سه‌خاوه‌ت و به‌خشنده‌ بووه‌و هه‌رگيز به‌خيل نه‌بووه‌ خواى گه‌وره‌ زؤريك له‌ موعجيزاتى پئ به‌خشى بوو گه‌وره‌ترين موعجيزه‌ى پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم كه‌ خواى گه‌وره‌ پيى به‌خشيوه‌ قورئانه هه‌روه‌ها زؤر موعجيزه‌ى ترى هه‌بووه‌ وه‌كو له‌ت بوونى مانگ و شه‌وڕه‌وى و بلندبونه‌وه‌ى الإسراو والمعراج و بينينى هه‌موو ئه‌و شتانه‌ له‌و كاته‌ كه‌مه‌دا وه‌ به‌ره‌كه‌ت كه‌وتنه‌ خواردنه‌وه‌ به‌ ويستى خواى گه‌وره‌ وه‌كو له‌ خه‌نده‌ق دا ١٤٠٠ هاوه‌ل له‌ يه‌ك چيتريان خوارد وه‌ كه‌س له‌يه‌ك جگه‌ريان خوارد له‌ شوينيكى تردا وه‌ خواردن له‌ به‌رده‌ميا ته‌سبيحاتى ده‌كردو هاوه‌لان ده‌يان بيست و له‌ ته‌بوكدا ئاو له‌ نيوان په‌نچه‌كانيه‌وه‌ ده‌هاته‌ ده‌ر كاتئ ده‌ستى خسته‌ ناو جامه‌ ئاوه‌كه‌وه‌ به‌جؤرئ ٣٠ هه‌زار كه‌س له‌گه‌ ل ١٠ هه‌زار وشتر لييان خوارده‌وه‌و شتيان لئ پيكرد وه‌ له‌ حوده‌يبيه‌دا تيريكى خسته‌ ناو بيريكى وشك بوو بسم الله ى كرد ئاوه‌كه‌ پربوو تا ١٤٠٠ صه‌حابه‌ لييان خوارده‌وه‌ بؤ ماوه‌ى ١٥ رؤژ و هه‌رمايه‌وه‌ وه‌ به‌رديك هه‌بوو سلاوى ليده‌كرد له‌كاتى پيغه‌مبه‌رايه‌تى دا گيان له‌به‌رانيش شكاتى حاليان ده‌هينايه‌ لاى و دارو دره‌خت به‌ تاسه‌وه‌ بوون بؤى و سيبه‌رو په‌رده‌يان بؤ ده‌كرد وه‌ قه‌ده‌ دارخورمايه‌ك هه‌بوو له‌لاى دا وتارى ده‌دا دواى ئه‌وه‌ى چووه‌ سه‌ر مينبه‌ر ئه‌و بنه‌ داره‌ وه‌ك مندال ده‌گريا تا باوه‌شى پيا كردو ئينجا بئ ده‌نگ بوو وه‌ توره‌كه‌ خورمايه‌كى دا به‌ أبو هوره‌يره‌و فه‌رمووى مه‌يكه‌ره‌وه‌ و ده‌ستى پيا بكه‌و ليى بخؤ ئه‌وه‌بوو تا سه‌رده‌مى دواى كوژرانى عثمان ره‌زاى خواى گه‌وره‌ى لئ بيت تيايدا مابوو بئ خراپ بوون هه‌تا تووره‌كه‌كه‌ پووا بوو هه‌لته‌قى وه‌ چه‌ندان موعجيزه‌ى تر كه‌ ليره‌دا جيگه‌ى نابيته‌وه‌ بؤ زياتر شاره‌زابون بگه‌ريره‌وه‌ بؤ كتيبى موعجيزاتى ئه‌حمه‌دى دانراوى مامؤستا سه‌عيدى نورسى و كتيبه‌كانى سيره‌. ئه‌م پيغه‌مبه‌ره‌ خؤشه‌ويسته‌ صلی الله‌ علیه‌ وسلم خواى گه‌وره‌ به‌هويه‌وه‌ چاوانى كويرو گوييانى كه‌رو دلانى داخراوى پيكرده‌وه‌ وه‌ نيردرابوو تا ره‌وشته‌ جوانه‌كان بچه‌سپينيت و ته‌واوى بكات له‌ گه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئازارى كه‌سى نه‌داوه كه‌چى دوعاى ده‌كرد كه‌ قسه‌ى به‌ هه‌ركه‌سيك ووتووه‌ خواى گه‌وره‌ بؤ ئه‌و كه‌سه‌ بكاته‌ پاداشت و نزيك بوونه‌وه‌ له‌ خؤى ‎ ‎به‌ كورتى ره‌وشتى قورئانى بووه‌ ئه‌مه‌نده‌ ئازا بووه‌ له‌ كاتى غه‌زاكاندا له‌پيشي هاوه‌له‌كانه‌وه‌ ده‌جه‌نگا وه‌ راسته‌وخؤ له‌ كاره‌ سه‌خته‌كاندا له‌گه‌ل هاوه‌له‌كانيدا بووه‌نه‌ك ته‌نها به‌ردى بناغه‌ دابنيت و به‌س زؤر روح سووك بووه به‌ جؤريك هه‌رگيز باويشكى نه‌داوه‌ وه‌ داواي هه‌رچىيه‌كى لئ بكرايه‌ نه‌يده‌وت نىيه‌و نه‌خير زؤر سه‌خي ده‌روون بووه‌ به‌ تايبه‌تى له‌ مانگى ره‌مه‌زان دا وه‌ بؤ خؤى هيچى هه‌لنه‌ده‌گرت بؤ سبه‌ينئ به‌لآم خواردنى ساليكى پاشكه‌وت ده‌كرد بؤ كه‌سو كاره‌كه‌ي وه‌دياري وه‌رده‌گرت و پاداشتى ده‌دايه‌وه‌ له‌سه‌ري به‌لاَم خيرو سه‌ده‌قه‌ى نه‌ده‌خوارد شه‌رمى پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم زياتر بووه‌ له‌شه‌رمي ئه‌و كچه‌ عازه‌به‌ى كه‌ ده‌چيته‌ پشت په‌رده‌كه‌يه‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر شتيكي پئ ناخؤش بوايه‌ به‌رووى دا ده‌رده‌كه‌و وه‌ كه‌ دلأخؤش ده‌بوو رووي وه‌ك له‌ته‌ مانگ ده‌دره‌وشايه‌وه‌ له‌ هه‌موو كه‌س ئازاترو سه‌خي تر بووه‌ پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم كه‌له‌شاخى گرتووه‌و أبو طيبه بؤى كردو ئه‌ويش له‌ برى دا دوو صاع خواردنى دايه ‌كه‌ هه‌ر صاعيك نزيكه‌ى چوارمشت ده‌گريت وه‌ ده‌يفه‌رموو چاكترين ده‌رمانه‌ وه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو لاملی وه‌ له‌ نيوان هه‌ردوو شانى و له‌سه‌ر سه‌ره‌وه‌ى پشتى و ناوشانى دا گرتوويه‌تى وه‌له‌سه‌ر پشتى قاچيدا كردويه‌تى له‌به‌ر ئازاريك كه‌ تيايدابوو وه‌له‌ ١٧ و ١٩ و ٢١ ى مانگدا ده‌يگرت واته‌مانگى كؤچى سيانزه‌ سال له‌ شارى مه‌ككه‌ مايه‌وه‌ وه‌حي بؤ ده‌هات و ده‌ ساليش له‌ مه‌دينه‌و له‌ ته‌مه‌نى شه‌ست و سئ ساليدا وه‌فاتى كرد پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم ئه‌و رؤژه‌ى كه‌ تيايدا وه‌فاتى كرد په‌رده‌ى ژووره‌كه‌ى لاداو كؤتا ته‌ماشا ته‌ماشاى هاوه‌له‌كانى كرد كه‌ أبوبه‌كري صديق ره‌زاى خواى لئ بيت پيش نويژى بؤ ده‌كردن وه‌ له‌ كاتى سه‌ره‌مه‌رگى دا ده‌ستى ده‌خسته‌ ناو ئاوه‌وه‌و ده‌هينا به‌روويداو ده‌پارايه‌وه‌و زؤر ناره‌حه‌ت بوو له‌به‌ر سينگ و به‌ريكي عائيشه‌دا بوو كه‌ وه‌فاتى كرد ئه‌وه‌نده‌ ناره‌حه‌ت ده‌بوو فاطمه‌ى كچى ده‌يفه‌رموو وأ كرباه‌ يان وا كرب أبتاه واته‌ ئاى باوكم چه‌ند ناره‌حه‌ته‌ ئه‌ويش ده‌يفه‌رموو ئيتر له‌مرؤ به‌دواوه‌ باوكت ناره‌حه‌تي توش نابئ و باوكت شتيكى پئ گه‌يووه‌ كه‌ مردنه‌ كه‌س رزگارى نابئ ليي وه‌ ئه‌بوبه‌كر دواي وه‌فات كردنى پيغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم ناو چاوى ماچ كردو هه‌ردوو قؤلي گرتو فه‌رمووىوانبياه, وا صفياه, وا خليلاه وه‌ به‌ر له‌ وه‌فات كردنى خواى گه‌وره‌ شوينى خؤى نيشانداوه‌ له‌ به‌هه‌شتداو سه‌رپشكى كردبوو كه‌ ئايا ژيانى دونياي ده‌وئ يان گه‌رانه‌وه‌ بؤ لاى خؤي و پاداشتى نه‌براوه‌ ئه‌ويش دووه‌مى هه‌لبژارد وه‌ هه‌ر وه‌ك چؤن ژيانى ره‌حمه‌ت بوو وه‌فات كردنيشى هه‌ر ره‌حمه‌ت بوو سا ئيتر دواى وه‌فات كردنى پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم ئه‌و رؤژه‌ به‌لاي هاوه‌لانه‌وه‌ زؤر ناخؤش بوو به‌جؤريك شارى مه‌دينه‌يان له‌لا تاريك بوو دواى ناشتن و به‌ خاك سپاردنى رقيان له‌دلي خؤيان ده‌بوه‌وه‌ وه‌ له‌ رؤژى دووشه‌ممه‌ى سالي ١١ ي كؤچىدا وه‌فاتى كرد دواى ئه‌وه‌ى په‌يامه‌كه‌ى راگه‌ياندو خواى گه‌وره‌ دينه‌كه‌ى خؤى پئ ته‌واو كرد وه‌ له‌كاتى ناشتنى دا جياوازى كه‌وته‌ نيوان هاوه‌لانه‌وه‌ كه‌ ئاخؤ له‌ كويدا بينيژن تا ئه‌وه‌ بوو ئه‌بوبه‌كر ره‌زاى خواى لئ بيت چاره‌سه‌ري گرفته‌كه‌ى كردو فه‌رمانى كرد له‌ شوينى وه‌فات كردنى دا بينيژن وه‌شه‌وى چوارشه‌ممه‌ له‌ كؤتايی شه‌ودا به‌ خاكيان سپارد واته‌ دووشه‌و به‌م شيوه‌ مايه‌وه‌و وه‌ستان له‌ به‌خاك سپاردنى ئه‌ويش له‌به‌ر دياري كردنى جينشينيك له‌دواى پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم كه‌ ئه‌ويش ئه‌بو به‌كري صديق بوو ره‌زاى خواى لئ بيت وه‌ له‌ پيش وه‌فات كردنى دا چه‌ند جاريك بوورايه‌وه‌و كه‌ هؤشي ده‌هاته‌وه‌ ده‌يفه‌رموو با بيلال بانگ بدات وئه‌بوبه‌كر به‌رنويژى بكات دواى وه‌فات كردنيشى هاوه‌له‌كان زؤر بئ تاقه‌ت بوون كاتئ هه‌والى وه‌فات كردنيان بيست به‌جؤرئ عومه‌ر ره‌زاى خواى لئ بيت هه‌ره‌شه‌ى ده‌كرد له‌و كه‌سه‌ى كه‌ بلئ پيغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم مردووه‌ پاشان ئه‌بوبكر ره‌زاى خواى لئ بيت هاتو تيي گه‌ياندن كه‌ وه‌فاتى كردووه‌و فيري كردن كه‌ به‌ چ شيوازيك نويژي له‌سه‌ربكه‌ن و له‌ كويدا بينيژن و كئ بيشوات پاشان به‌يعه‌تياندا به‌ ئه‌بوبه‌كر ره‌زاى خواى لئ بيت وه‌ كرا به‌ خه‌ليفه‌ پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم جگه‌ له‌مانه‌ هيچي له‌ دواى خؤي جئ نه‌هيشت چه‌كه‌كه‌ى وه‌ هيستره‌كه‌ى و پارچه‌ زه‌وى يه‌ك كه‌ كردبوووى به‌ خير وه‌ هيچ ميراتى يه‌كى جئ نه‌هيشت بؤ منداله‌كانى به‌لام هه‌نديكي جئ هيشت بؤ نه‌فه‌قه‌ى خيزانه‌كاني به‌لام ئه‌بوبه‌كر ره‌زاى خواى لئ بيت به‌لينى دا كه‌ نه‌فه‌قه‌يان بكيشئ وه‌ هيچ مه‌رو مالاتى جئ نه‌هيش

www.yadakin.xtgem.com
mig33